فڕۆكه‌یه‌كی جەنگی ئێران تێكشكا
میدیاكانی ئێران ھۆكاری كەوتنەخوارەوەی ئاشكرا دەكەن
K24 - هه‌ولێر
فڕۆكه‌یه‌كی جەنگی ئێران، له پارێزگای فارسی باشووری ئه‌و وڵاته كه‌وته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش گیانی له ده‌ستدا.
بە گوێرەی زانیارییەكان فڕۆكه‌كه سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نه‌زانراوه و میدیاكانیش ئه‌و وڵاته‌ش باس له كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌كه‌ن، گوایه له فڕۆكه‌كه‌دا هه‌بووه.
میدیاكانی ئێران ئەوەیان خستەڕوو، فڕۆکەکە لە جۆری سۆخۆ 22 بووە و ئاگری گرتووە.


