رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید به‌بێ گاریس به‌یل زیاتره‌

هانده‌رانی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌یل داواكارییه‌كیان له‌ زێدان هه‌یه‌

گاریس به‌یل، ھێرشبەری ریال مەدرید دیسان پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌ بۆ ماوەیەکی درێژە بە ھۆی پێکانەوه‌ لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە، به‌ گوێره‌ی ئامارێكی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید به‌بێ گاریس به‌یل زیاتره‌.

رۆژنامەی (ماركا)ـی ئیسپانیا له‌ چاپی ئەمرۆ شەمە 11 نۆڤێمبه‌ری 2017، له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه‌ گاریس به‌یل 24 جار تووشی پێكان بووه‌.

بە پێی ئامارەکەی رۆژنامەی ماركا، ریژەی بەشداریکردنی به‌یل لەو کاتەوەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە 57% بووە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەو پێکانەجۆرا و جۆرانە دەگەرێتەوە کە وای لێکردووە 9346 خولەکە لە یاریی کردن بێبەش بێت کە دەکاتە رێژەی لە %43 دابڕان لە یارییکردن بە درێسی یانەکەی، ئەو ئامارە تا 30 مانگی ڕابردوو ھەژمارکراوە.

لە ماوەی 5 وه‌رزی یاریکردنی گاریس به‌یل بۆ "بلانکۆ" لە  79 یاریی بێبەش بووە، دواین پێکانیشی له‌ كاتی مه‌شقه‌كان بوو كه‌ پێشبینی ده‌كرێت بۆ زیاتر له‌ 7 یاری دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ نێویاندا به‌شداریی له‌ یاری كلاسیكۆش ناكات.

بە پێی ئامارێکی رۆژنامەی ئاس مەدریدی، رێژەی سەرکەوتنی مێرێنگێ لە یارییەکان به‌بێ گاریس به‌یل لە 10% زیاترە، له‌م به‌دواداچوونه‌ی ئاس بۆچوونی جەماوەری یانەکەش لەم پرسە بەھەند وەرگیراوە کە لە پێگەی کۆمەڵایەتی ئینتەرنێت داوایان کردووە لە شوێنی به‌یل یاری به‌ ئیسکۆ یان ئاسێنسیۆ بكات.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم