به ڤيديۆ.. كۆرپه‌يه‌ك به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ير له‌دايكبوو
له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى لهدايكبووندا بۆ ئافره‌تێك، كۆرپه‌كه‌ى به شێوه‌يه‌كى سه‌ير له‌دايكبوو.
K24 – هه‌ولێر:
له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى لهدايكبووندا بۆ ئافره‌تێك، كۆرپه‌كه‌ى به شێوه‌يه‌كى سه‌ير له‌دايكبوو.
وه‌ك له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌ركه‌وتووه، كۆرپه‌كه به كيسى ئهمينۆسييهوه دێته ده‌ره‌وه و دواى دهرچوونيشى له سكى دايكى هێشتا كيسهكهى نهتهقيوه.
پزيشكه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و حاڵه‌ته له ناو 80 هه‌زار حاڵه‌تى لهدايكبووندا يه‌كجار رووده‌دات.
ئه‌و كيسه له دوو رووپۆش پێكهاتووه و شله‌ى تێدايه بۆ ئه‌وه‌ى كۆرپه‌كه تێيدا گه‌شه بكات و به پارێزراوى بمێنێته‌وه.
شێوه‌ى باوى له‌دايكبوونى كۆرپه ئه‌وه‌يه كه له سه‌روبه‌ندى ژانگرتندا كيسه‌كه ده‌ته‌قێت و كۆرپه‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ له‌دايكبوون.
ئه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته‌ى جيا كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌يه كه كيسه‌ى كۆرپه‌له‌كه دواى دهرچوونيشى له سكى دايكى هێشتا به ساغى ماوه‌ته‌وه و كۆرپه‌كه به سه‌رى فشار ئه‌خاته سه‌ر كيسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بێته ده‌ره‌وه.
پزيشكه‌كان به ده‌ست كيسه‌كه ده‌دڕن و كۆرپه‌كه به سه‌لامه‌تى ده‌رده‌هێنن.
زۆرجار پزيشكه‌كان درزێك له كيسه‌كه درووست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كۆرپه‌كه بتوانێت هه‌ناسه بدات و پاشان به ئه‌سپايى دهريدههێنن.