ژنێكی كورد لە تەمەنی 150 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

دوو ناسنامەی ھەبوو

K24 - ھەولێر

ژنێكی كورد بەناوی شاھی تەیرۆك، لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان لە تەمەنی 150 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەو 450 نەوەی ھەیە، پێش كۆچی دواییكردنی سەرنجی زۆر لە میدیاكانی باكووری كوردستان و توركیای راكێشابوو، چونكە شاھی رووداوە مێژووییەكانی زیاتر لە 100 ساڵ پێش ئێستای دەگێڕایەوە.