فراكسيۆنى پارتى بڕيارى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ په‌رله‌مانى عێراق دا
به‌رده‌وام ده‌بين له كاره‌كانمان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و به‌شدارى له دانيشتنه‌كان ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كوتله‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام ده‌بين له كاره‌كانمان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و به‌شدارى له دانيشتنه‌كان ده‌كه‌ين.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، كوتله‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياندووه، له پێگه‌ى به‌رپرسيارێتى و هه‌ستكردن به‌و ره‌وشه‌ى عێراق به گه‌ل و نيشتيمانه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان پێيدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌روه‌ها له سۆنگه‌ى بڕوابوونمان به‌وه كه گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن ته‌نيا چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه و قه‌يرانه‌كانه، بڕياريماندا بگه‌ڕێينه‌وه و به‌رده‌وام بين له كارى په‌رله‌مانى خۆمان شان به‌شانى خوشك و براكانى ديكه‌مان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
هه‌روه‌ها هاتووه: كوتله‌ى پارتى يه‌كێكه له گه‌وره كوتله په‌رله‌مانييه‌كان و پێشتريش هه‌وڵى داوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستوور يه‌كلاكه‌ره‌وه بێت بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م كێشه‌كان، به تايبه‌تى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى ئيتيحادى و گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ماى هاوبه‌شى نيشتيمانى و ته‌وافقى سياسى و بڕوامان وايه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور به شێوه‌يه‌كى درووست جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێت بۆ هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاشتيانه بگه‌نه چاره‌سه‌ر و له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كانى عێراق بكرێت.
له كۆتايى بهياننامهكهشيدا كوتله‌ى پارتى داوايكردووه، هه‌ردوولا به ئاشتى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جدى بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.