توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكی: زۆر سه‌یركردنی تیڤی ئه‌گه‌ری خوێن مه‌ین زیاد ده‌كات
قه‌ڵه‌وی باوترین نه‌خۆشیه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی 25% مه‌ترسی زیادبوونی خوێن مه‌یین له‌و كه‌سانه‌یه كه كێشیان زیاده
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێى ئه‌مه‌ریكی كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌كرێت سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن ببێته هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری خوێن مه‌یین له‌ناو لووله‌كانی خوێندا، هه‌تا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌به‌رده‌وامی راهێنانی وه‌رزشی ده‌كه‌ن.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ری خوێن مه‌یین له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن، به‌ڕێژه‌ی 1.8 به‌به‌راورد له‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌م سه‌یر ده‌كه‌ن یاخۆد هه‌ر سه‌یر ناكه‌ن زیاتر ده‌بێت.
توێژه‌رانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به‌شداریان به 15154 كه‌س له ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 45 بۆ 64 ساڵدایه.
ماری كۆشمان كه یه‌كێكه له رێكخه‌رانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت: "خودی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن كارێكی خه‌راب نییه، به‌ڵكو خواردن به‌ده‌م سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ به‌بێ جووڵه له‌كاتی سه‌یركردن، مه‌ترسی راسته‌قینه‌یه".
توێژینه‌وه‌كه زیاتر كاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كردووه، كه خوێن مه‌یین له لاق و بازوو و حه‌وز و سیهكانیاندا روویانداوه، كه له فه‌رهه‌نگی ته‌ندروستی كوردیدا به نه‌خۆشی ده‌والی ناسراوه و ناوه زانستیه‌كه‌شی "VTE" ـه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه كه له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی دڵ پێشكه‌شكرا ده‌ریانخستووه، قه‌ڵه‌وی باوترین نه‌خۆشیه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی 25% مه‌ترسی زیادبوونی خوێن مه‌یین له‌و كه‌سانه‌یه، كه كێشیان زیاده.
دكتۆره كۆشمان ده‌ڵێت، "پێویسته مرۆڤ بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن سوود له كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن وه‌ربگرێت بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له ته‌ندروستی خۆی بكات, بۆنموونه به‌كارهێنانی ئامێری وه‌رزشى، له‌وانه‌ش پاسكیلی جێگیر، كه له‌كاتی سه‌یركردن جووڵه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، یاخۆد دواخستنی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن بۆماوه‌ی 30 خولهك و هه‌ندێ پیساكردن و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌یركردن" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بێت به‌رنامه‌یه‌ك له‌ده‌ستت ده‌ڕوات، ئه‌وا ده‌توانی تۆماری بكه‌یت و دواتر بۆی بگه‌ڕێیته‌وه".