كاتی ڕاكێشانی تروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا بزانه
كاتی راكێشانی تیروپشكه‌كه نزیك بۆته‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفا واده‌ی مه‌راسیمی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیای ده‌ستنیشان كردووه.
فیفا بڕیاریداوه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كریملین له ناوه‌راستی مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له 1ـی مانگی داهاتوو تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی 32ـی مۆندیالی 2018 رابكێشرێت.
بڕیاره هه‌ر 32 هه‌ڵبژارده‌كه به‌سه‌ر 8 گرووپ دابه‌ش بكرێت، له هه‌ر گرووپێك 2 هه‌ڵبژارده بۆ قۆناخی 16 سه‌رده‌كه‌وێت.
له ئێستا 31 هه‌ڵبژارده بلیتی مۆندیالی 2018ـی رووسیای بڕیوه، ته‌نیا ناسنامه‌ی یه‌ك هه‌ڵبژارده ماوه كه بڕیاره ئه‌مشه‌و له یاری نێوان پیرۆ و نیوزله‌ندا یه‌كلایی بێته‌وه.
جامی جیهانی 2018 له 14 حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و تا 15ـی مانگی ته‌مووزی هه‌مان ساڵ ده‌خایه‌نێت، یارییه‌كانیش له 12 یاریگه و 11 شاری جیاواز به‌ڕێوه ده‌چێت، دیارترین ئه‌و شارانه‌ی كه زۆرترین یارییه‌كانی مۆندیال له‌خۆ ده‌گرێت، بریتین له (مۆسكۆ، سان پترسپۆرگ و كازان).
