پاڵه‌وانێتییه‌كی هاوشێوه‌ی مۆندیال بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردانه ده‌كرێته‌وه كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته مۆندیال
ره‌نگه پاڵه‌وانێتییه‌كه له هه‌مان ساتی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیالی رووسیا به‌ڕێوه بچێت
پاڵه‌وانێتییه‌كی هاوشێوه‌ی مۆندیال بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردانه ده‌كرێته‌وه كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته مۆندیال
پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2018ـی روسیا زۆرێك لە ھەندەرانی لە ھاندانی ھەڵبژاردەكانیان لە مۆندیال بێبه‌ش كرد، بەڵام پێدەچێت فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی میدیایی فۆكس ئەو بێھیواییە و نیگەرانیانە كەمتر بكاتەوە، ئەویش لە رێگەی رێكخستنی پاڵه‌وانێتییه‌كی نێودەوڵەتی بۆ ئه‌و ھەڵبژاردانەی تۆپی پێ، كە نەیانتوانیووە بگەنە مۆندیال.
گفتوگۆ لەسەر پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لە نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكا و ئاژانسی فۆكس نیوز و چەند سپۆنسەرێكی تر دەستیان پێكردووە.
ئەو دامەزراوانە ئاماژە بۆ ئەوە دكەن، كە ئەو پاڵه‌وانێتییه پێویستییەكی گرنگە بۆ یاریزانان و ھەڵبژاردانهی له تاموچێژی گه‌یشتن به مۆندیال بێبه‌شبوون، هه‌ڵبه‌ت قازانجێكی باشی دارایی لێده‌كه‌وێته‌وه و ھاندانێكی نایابیشە بۆ تۆپی پێ لە ئەمریكا.
له هه‌مان كاتدا بۆچوونێك هه‌یه، ئه‌مه به پرسی سیاسی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا ده‌به‌ستێته‌وه كه له گرینگی مۆندیالی رووسیا كه‌م بكاته‌وه.
ھەرچەندە ناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه ئاشكرا نەكراوە و ناشزاندرێت لەچەند ھەڵبژاردە پێك دێت، بەڵام پێدەچێت فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكا ئەو چالاكییە وەرزشیە بكاتە جێگرەوە یان نموونه‌یه‌كی بچووكراوەی مۆندیال.
لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی روسیا، بێجگە لە ھەڵبژاردەی ئەمریكا، چەندان ھەڵبژاردەی گه‌وره كه پێشتر پێشەنگی جیھانیان گرتووه كه‌چی له بڕینی بلیتی مۆندیال شكستیان هێناوه، لەوانە، ئیتاڵیا، ھۆڵەندا، چیللی، غانا، كامیرۆن، پاراگوای، ئایرلاند، سلۆڤینیا، سلۆڤاكیا ئۆكرانیا و وێڵز و ھەڵبژاردەكانی تریش كە ئاستیان لە پاڵاتنەكان خراپ نەبوو.
پێشنیاریش كراوە كە پاڵه‌وانێتییه‌كه ھاوكاتی مۆندیال بەڕێوەبچێت، ھەرچەندە لەوانەیە فیفا رێگری لە كاتەكە بكات لەبەر ھەندێ ھۆكاری ھونەری و دارایی.
بە بۆچوونی شیكار و شارەزایانی تۆپی پێ، ئەو ھەنگاوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكا دەرفەتێكی باشە بۆ بەرز راگرتنی ئاستی ھەڵبژاردەكان و ئەو ئەستێرانەی تۆپی پێش، كە ناتوانن لانیكه‌م بۆ 2 ساڵی تر بەشداری لە پاڵاوتن یان پاڵه‌وانێتییه پەیوەستەكان بە مۆندیال بكه‌ن.
شیكار و شارەزایانی تۆپی پێ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌جێگره‌وه‌ی مۆندیال ناو ده‌به‌ن، ئەگەر لە ئاستی مۆندیالی جیھانیشدا نه‌بێت، لانیكه‌م خزمەتێكی گەورە بە ھاندەران دەكات كە لە ھاوینی داھاتوو لە بینینی ئەستێرەكان بێبەش نەبن و ھاوكاتیش ئاستی كێبڕكێی ھەڵبژاردەكانیش بەھێزتر دەكات.
بە سەركەوتنی بیرۆكەكەش، ئەگەر ھەیە لە داھاتوو وەك جامی كیشوەرەكان جێگیر ببێت و ھاوشانی مۆندیال ئەنجام بدرێت.
