پەرلەمانی كوردستان داوا لە بەغدا دەكات ده‌ست له زمانی هه‌ڕه‌شه هه‌ڵگرێت
جه‌عفه‌ر ئیمینكی: داوای به‌پەلە دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان ھەولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین پەلە لە دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی: "ناکرێت چیدیکە حکومەتی عێراق دانوستاندنەکان دوابخات و بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بدوێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پەرلەمانی کوردستان چەندین راسپاردەی بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنەکان ئامادەکردووە.