مۆرینهۆ هۆكاری دابڕانی یانه ئینگلیزه‌كان له چامپیۆنزلیگ ئاشكرا ده‌كات
مۆرینهۆ: یانه ئینگلیزه‌كان ناتوانن ناسناوی چامپیۆنزلیگ ببه‌نه‌وه
خۆزێ مۆرینیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد هۆكاری دابڕانی یانه ئینگلیزیه‌كان له بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ ئاشكرا ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ عه‌قڵیه‌تی یانه ئینگلیزه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16 نۆڤێمبه‌ری 2017، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی مۆرینهۆ ده‌ڵێت: چامپیۆنزلیگ بۆ یانه ئینگلیزیه‌كان زۆر سه‌خته، چونكه ركابه‌ری راسته‌قینه له مانگی فێبرایه‌ر ده‌ستپێده‌كات، له‌و كاته‌ش له مانگی یه‌نایه‌ر و فێبرایه‌ری به‌شداری زیاتر له 20 یاری ده‌كه‌ین، به‌ڵام یانه‌كانی خوله‌كانی دیكه له‌و كاته‌دا خه‌ریكی پشووه‌كانی زستانه‌ن.
مۆرینیۆ ده‌شڵێت: عه‌قڵیه‌تی یانه ئینگلیزیه‌كان جیاوازه و هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆ بردنه‌وه رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه.
مۆرینهۆ گوتیشی: پێموایه یاری داهاتوومان به‌رامبه‌ر بریستۆل له جامی خولی ئینگڵاند یه‌كسانه به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی پێشه‌نگی خولی ئیسپانی یاخود فڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی.
دوایین جار كه یانه‌یه‌كی ئینگلیزی چامپیۆنزلیگی برده‌وه له 2012 یانه‌ی چێڵسی بوو.
خۆزێ مۆرینهۆ ته‌مه‌نێكی زۆر له پرێمه‌رلیگ به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام هیچ ناسناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ئینگلیزی نه‌بردۆته‌وه، به‌ڵام پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی و ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی ناسناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه.
