برینه‌كانی رۆژ زووتر له برینه‌كانی شه‌و سارێژ ده‌بن
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه خێرایی سارێژبوونی برینه‌كانی رۆژ 60% له برینه‌كانی شه‌و زیاتره
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی توێژه‌رانی پزیشكی به‌ریتانی له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ریانخستووه، هه‌رچی ئه‌و برین و سوتانه‌ی به رۆژ له جه‌سته‌ی مرۆڤ روو ده‌ده‌ن، زووتر له‌وانه سارێژ ده‌بن كه به‌شه‌و روو ده‌ده‌ن.
وه‌ك له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، خێرایی سارێژبوونی برینه‌كانی رۆژ 60% له برینه‌كانی شه‌و زیاتره.
هه‌رچه‌نده ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری زانستی پزیشكی راگوزه‌ر " Science Translational Medicine"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به وردی ده‌ستنیشانی هۆكاری جیاوازی خێرایی سارێژبوون له نێوان برینه‌كان به‌گوێره‌ی كاته‌كانی زامداربوون نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ كاتژمێری بایلۆجی رۆژانه بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن زۆرێك له خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ به‌گوێره‌ی سووڕی 24 كاتژمێری كاری خۆیان ده‌كه‌ن و له‌كاتی شه‌و هه‌ندێك له‌و خانانه و هۆرمۆنڕژێنانه فرمانه‌كانیان دهوستێنن و هه‌ندێكیشیان به پێچه‌وانه‌وه چالاك ده‌بن.
هاوكات له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه نه‌ك ته‌نیا جیاوازی له خێرایی سارێژبوونی برینه‌كانی شه‌و و رۆژدا هه‌یه، به‌ڵكو له‌وه‌ش دڵنیا بوونه‌ته‌وه كه كاتژمێری زامداربوون ده‌ستنیشانی خێرایی سارێژ بوون ده‌كات. واتا جیاوازی له‌نێوان كاتژمێرهكانیشدا هه‌یه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه "نید هویل" سه‌رۆكی تیمی تویژه‌ران هاوكات كه پسپۆری بواری بایۆلۆجی به‌شییه (زانستی زینده‌وه‌رزانی به‌شی) له زانكۆی كامبریدجی به‌ریتانیا، گوتی "ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له تویژنهوهكهدا ده‌ستمان كه‌وتووه، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه چۆنیه‌تی سارێژبوونی برینه‌كان په‌یوه‌ندی به‌و كاتژمێره‌وه هه‌یه كه مرۆڤ تێیدا زامدار ده‌بێت. هه‌وره‌ها خێرایی سارێژبوونهكهش ده‌وه‌ستێته سه‌ر خێرایی گه‌یشتنی خانه و هۆرمۆنه تایبه‌ته‌كانی سارێژبوون بۆ شوێنی زامه‌كه، خێرایی ده‌ركردنی هه‌موو ئه‌و خانه و هۆرمۆنانه‌ش له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی دیكه ده‌گۆڕێت، چونكه به‌گوێره‌ی كاتژمێری بایۆلۆجی، له هه‌ندێ كاتدا ئه‌و خانه و تهنۆڵكانه خێراتر ده‌گه‌ن و له هه‌ندێ كاتیش‌دا هێواش ده‌بنه‌وه".
هویل باس له نموونه‌یه‌كی بهشداریپێكراوی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌كات، كه به‌راوردی سوتانی نێوان دوو كه‌سی كردووه، كه برینه‌كانیان هه‌مان رێژه‌ی سوتانیان هه‌بووه، كه‌سه‌كانیش هه‌مان توانای جه‌سته‌ییان هه‌بووه، به‌ڵام یه‌كێكیان به‌شه‌و سوتاوه و ئه‌وی دیكه‌یان به‌ڕۆژ. هویل ده‌ڵێت، ئه‌و برینه‌ی كه به رۆژ سوتابوو، له‌ماوه‌ی 17 رۆژدا سارێژ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌شه‌و سوتابوو، پێویستی به 28 هه‌شت رۆژ بوو بۆ سارێژ بوون، كه جیاوازی له خێرایی سارێژبوونهكهدا گه‌یشته 60%.