شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌نگ به‌كه‌سێك ناده‌ین ده‌ستی له پیلانگێڕی 16 ئوكتۆبه‌ردا هه‌بێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت پۆستی پارێزگاری كه‌كركوك مافی یه‌كێتیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتیه‌ك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكرێت و ده‌ستی له پلانگێڕیه‌كه‌ی 16 ئوكتۆبه‌ردا هه‌بێت پارتی ده‌نگی پێ نادات
K24- هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، له‌كاتی به‌شداریكردنی له باسی رۆژی كوردستان 24، سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌و پۆسته مافی كورده، به دیاریكراویش مافی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستی له پیلانگێڕییه‌كه‌ی رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووكدا هه‌بێت، ئه‌وا پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگی پێنادات.