سێڵفييهكى شاجوانى عێراق و ئيسرائيل له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان هه‌راى ناوه‌ته‌وه
ساره داواى لێبوردنى له هه‌موو ئه‌وانه كرد، كه پێيان وايه وێنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى فه‌له‌ستيندا نه‌گونجاوه
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى شاجونى عێراق ساره عيدان كه له‌گه‌ڵ شاجوانى ئيسرائيل گرتبووى ناڕه‌زايه‌تى لێكهوتهوه و له به‌رامبه‌ريشدا ساره داواى لێبوردنى له هه‌موو ئه‌وانه كرد، كه پێيان وايه وێنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى فه‌له‌ستيندا نه‌گونجاوه.
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: "ره‌خنه‌ى زۆرم رووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه، به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنهيهكم له‌گه‌ڵ شاجوانى ئيسرائيل".
ئه‌وه‌شى نووسيوه: "شاجوانى ئيسرائيل سڵاوى لێكردم و پێى وتم ئاواتى ئه‌وه‌يه كه رۆژێك بێت ئاشتى باڵ بكێشێت به‌سه‌ر ئاينه‌كاندا و نايه‌وێت چيديكه رۆڵه‌كانيان ناچار بكرێن بچنه خزمه‌تى سه‌ربازييه‌وه".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "شاجوانى ئيسرائيل پرسيارى كرد ئه‌گه‌ر رام لێ بێت وێنه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ بگرم"، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "پێم وت خۆشحاڵم به بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌يامى ئاشتى".
ساره ئه‌وه‌شى وتووه: "مه‌به‌ست له وێنه‌كه ته‌نيا ئاماژه بووه بۆ هيوا و خواستى به‌ديهێنانى ئاشتيى له نێوان وڵاتان و هه‌ر كۆبوونه‌وه‌شمان وه‌ك شاجوانى وڵاتان له پێشبڕكێى مس يونڤرس تايبه‌ت بوو به گه‌ياندنى ئه‌و په‌يامه‌ى كه ئێمه باڵيۆزى ئاشتين".
ساره جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه "ئه‌و قسه‌يه واتاى لايه‌نگرى حكومه‌تى ئيسرائيل ناگه‌يه‌نێت و هه‌روه‌ها ماناى رازيبوون يان قبوڵكردنى سياسه‌تى ئيسرائيل نييه له نيشتيمانى عه‌ره‌بيدا و به‌ر له هه‌موو شتێك داواى لێبوردنيش له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه پێيان وايه ئه‌و وێنه‌يه به كهمگرتنى پرسى فه‌له‌ستينه".
ساره عيدان شاجوانى 2017ى عێراق به هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ شاجوانى ئيسرائيل، ههدار جندلسمان، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان عێراقييه‌كانى توڕه كردبوو.