وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی له بڕیارێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
ئه‌و بره پاره تهرخانكراوهی كۆنگرێس بۆ هێزی پێشمه‌رگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بودجه‌ی عێراقه‌وه نییه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رووی داراییه‌وه ده‌كات.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ كوردستان بیست و چوار رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خوازیاره هه‌رچی زووه، بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گووتیشی: ئه‌و بره پاره تهرخانكراوهی كۆنگرێس بۆ هێزی پێشمه‌رگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بودجه‌ی عێراقه‌وه نییه.
پێشتر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌گوێره‌ی پڕۆژه یاسایه‌ك، بڕیاریدا هاوكاری سه‌ربازی و دارایی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدای پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات.