توركیا و عێراق تاوتوێی ھەناردەكردنەوەی نەوتی كەركووك دەكەن
شاندێكی توركیا سەردانی بەغدا دەكات
K24 - ھەولێر
شاندێكی توركیا تاوتوێكردنی چۆنییه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان سەردانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا كۆبوونەتەوە.
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند، شاندێكی باڵای وەزارەتی وزەی توركیا لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ لە بەغدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی نه‌وت كردووه، كە بابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەكانی كەركووك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لەسەرووی هەموويانەوە بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌ست به دیاریكردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته ده‌كه‌ن، تاوه‌كو به زووترین كات پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن ده‌ست پێبكاته‌وه.
ئەمە جیا له‌وه‌ی كە هەردوولا رێككەوتن لە سەر ئەوەی گفتوگۆكانیان لەو كۆبوونەوەیەی كە لە توركیا بەڕێوەدەچێت، درێژە پێ بدەن ، بێ ئەوەی وادەی كۆبوونەوەكە دیار بكەن.