گرێبه‌ستێكی نه‌وت هه‌را ده‌نێته‌وه
كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌وت پابه‌ندنی وه‌زاره‌ت نابێت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی نه‌وتە، كه‌چی بازاڕ بۆ به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق ده‌دۆزێته‌وه.
عه‌لی فه‌یسه‌ڵ فه‌یاز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كاندا بازاڕ بۆ نه‌وت عێراقی ده‌دۆزێته‌وه، له‌كاتێكدا كۆمپانیای سۆمۆ تایبه‌تكراوه بۆ به بازاڕ خستنی نه‌وتی عێراق.
فه‌یاز ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌و گرێبه‌سته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای عه‌ره‌بی بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌ترۆڵ، پشكی عێراق زۆر كه‌مه و پێویست به پێداچوونه‌وه‌یه، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نییه، له‌كاتی واژووكردنیش گرێبه‌سته‌كه بۆ راوێژكاران و شاره‌زایانی بواری نه‌وتی نه‌خراوه‌ته روو.