تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە دۆزرایەوە
لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە
K24 - ھەولێر
پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو تەرمی ئەفسەرێكی پێشمەرگە لە نزیك وەزارەتی پێشمەرگە دۆزاوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "شەوی رابردوو پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێك لە نزیك وەزارەتی پێشمەرگە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا تەرمێک هەیە لەوشوێنە بەناوی ئەمین خەلیل میران، تەمەن 36 ساڵە، پیشە مقدەمە لە وەزارەتی پێشمەرگە".
بە گوێرەی راگەیاندراوی پۆلیس: "تەرمەکەی هەڵگیراوە رەوانە پزیشکی دادی کرا تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان لەم رووداوە بەردەوامن بۆ گەیشتن بە راستی رووداوەکە".
ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "شوێنەواری گولـلە بە جەستەی ئەو ئەفسەرە دیارە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".