به ڤیدیۆ... دێربی رۆما به‌سوودی گورگه‌كان ته‌واو بوو
گۆڵكاره‌كه‌ی ئیتاڵیا دیسان تۆڕی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ژانده‌وه
له گه‌ڕی 13ـه‌یه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی رۆما سه‌ركه‌وتنێكی به‌زه‌حمه‌تی له دژی لازیۆ به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 نۆڤێمبه‌ری 2017، له دێربی رۆما، یانه‌كانی لازیۆ و رۆما به‌یه‌ك گهیهیشتن، گێمی یه‌كه‌م هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن.
له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌رمه‌كان ده‌ركه‌وتن، له خوله‌كی 49 دیێگۆ پیرۆتی له رێگه‌ی لێدانی سزا یانه‌ی رۆمای به گۆڵێك پێشخست، دوای 4 خوله‌كی دیكه رادجا نیانگۆلانی به‌لجیكی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ گۆركه‌كان دوو هێنده لێ‌كرد.
له خوله‌كی 74 شیرۆ ئیموبیلی هێرشبه‌ری یانه‌ی لازیۆ له رێگه‌ی لێدانی سزا گۆڵێكی كرد و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای چه‌ندان هه‌وڵی تر هیچ گۆڕانكارییه‌كی دیكه نه‌كراوه و ئه‌نجامه‌كه به سه‌ركه‌وتنی گوركه‌كانی رۆما كۆتایی هات.
یانه‌ی رۆما ئه‌م وه‌رزه یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه، له كۆی 12 یاری ئه‌م وه‌رزه، 10 سه‌ركه‌وتن و 2 شكستی هه‌یه، به 30 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی لازیۆ دووه‌م شكستی له‌م وه‌رزه هاته ڕێ، به 28 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م جێگیر بوو.