پەنابەرێكی رۆژئاوای كوردستان كافتریا لەنێو كەمپ دەكاتەوە
ناكرێ ژیان تەنھا شوێنی خەم و ناخۆشییەكان بێت
K24 - ھەولێر
پەنابەرێكی رۆژئاوای كوردستان كە چەند ساڵێكە لە باشووری كوردستانە و لە كەمپی قوشتەپە ژیان بەسەر دەبات، لەسەر ئەركی خۆی كافتریایەك لەنێو كەمپەكە دەكاتەوە، ئەو دەڵێن، ناكرێ كەمپ تەنھا شوێنی خەم و ناخۆشییەكان بێت، دەكرێ وابكەین ژیان لەنێو كەمپەكانیش جوان بكەین.