فراكسیۆنی پارتی بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەكات
"سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان لەبارەی بودجە و تاوانەكانی حەشدی شەعبی ھاوھەڵوێستن"
K24 - ھەولێر
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند، ئەندامانی فراكسیۆنەكەیان گەڕاونەتەوە بەغدا و بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەكەدا دەكەن.
باسی لەوەشكرد، لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی دیكە قسەیان كردووە و بەرلە دەستپێكردنی دانیشتنی پەرلەمان، فراكسیۆنە كوردییەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان لەبارەی بودجە و تاوانەكانی حەشدی شەعبی كە لە كەركووك و خورماتوو ئەنجامیانداوە ھاوھەڵوێستن.