به فه‌رمی ریال مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی ته‌ندروستی رامۆس بڵاو كرده‌وه
به‌شداریی راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی نه‌كردووه
ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی سێرخیۆ رامۆس بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی: رامۆس لوتی شكاوه.
رامۆس له گێمی دووه‌می یاری دێربی مه‌درید له‌گه‌ڵ لۆكاسی یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ریه‌ككه‌وت و به‌هۆیه‌وه خوێنێكی زۆر له لووتی هات و دواتر یاریگه‌ی جێهێشت و ناچۆ فێرناندێز هاته شوێنه‌كه‌ی.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 نۆڤێمبه‌ری 2017، ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رامۆس له نۆرینگه‌ی پزیشكی (سانیتاس) پشكنینی بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه لووتی شكاوه.
له باره‌ی ماوه‌ی دوورخراوه‌نه‌وه‌ی له یاریگه‌كان، ریال مه‌درید له بڵاوكراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگه‌كان په‌یوه‌سته به پلان و شێوازی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌مڕۆ پێگه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رامۆس له یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌ی دوورناكه‌وێته‌وه و ته‌نیا ماسك بۆ پارێزگاریكردن له رووخساری ده‌پۆشێت.
