سه‌عد حه‌ديسى: به‌غدا و هه‌ولێر سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى دۆسيه‌ى نه‌وتن
له ماوه‌ى رابردوودا وتوێژه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ته‌كنيكى و مه‌يدانى بوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌ديسى، وته‌بێژى نووسينگهى راگه‌ياندنى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق رايگه‌ياند، حكومه‌تى ئيتيحادى له په‌يوه‌نديدايه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم به تايبه‌تى له باره‌ى دۆسيه‌ى نه‌وته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، تيمێكى تايبه‌تمه‌ند خه‌ريكى تاوتوێكردنى ئه‌و بواره‌ن.
حه‌ديسى له لێدوانيدا بۆ سايتى غه‌د پرێس ئه‌وه‌شى گوت: له ماوه‌ى رابردوودا وتوێژه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ته‌كنيكى و مه‌يدانى بوون. تايبه‌ت بوون به ئۆپراسيۆنه ئه‌منييه‌كان و له ئێستادا راگيراون.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، له ئێستادا دانووستانه‌كان له بوارى نه‌وتدا ده‌كرێن و تيمێكى شاره‌زا سه‌رقاڵى به‌دواداچوونن.
سه‌عد حه‌ديسى روونيشيكرده‌وه، پێشكه‌وتنى رێڕه‌وى رێكاره مه‌يدانييه‌كان له باره‌ى گفتوگۆى ته‌كنيكى و ئه‌منييه‌وه سه‌رده‌كێشن بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى گفتوگۆيه‌كى سياسى فراوان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.