منداڵێك وازی له گۆڵپارێزی هێنا و بووه بچووكترین ناوبژیوانی ئیتاڵیا
له ته‌مه‌نی 12 ساڵی یارییه‌كی فه‌رمی به‌ڕێوه برد
دامیانۆ بیڵینی بچووكترین ناوبژیوانی تازه‌پێگه‌یشتووی ئیتاڵیا، یه‌كه‌م یاری فه‌رمی له خولی به‌چكه‌شێران به‌ڕێوه‌برد، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌موو كاتێك گۆڵپارێزی به‌لاوه په‌سه‌ند بووه، به‌ڵام هاوڕێكانی رێگای ناوبژیوانیان بۆ دۆزیه‌وه و سه‌رسامی خۆشی به ناوبژیوانێكی ئیتاڵیا پیشان ده‌دات.
دامیانۆ بیڵینی، منداڵێكی تازه‌پێگه‌یشتووی ئیتاڵیه، له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه، له یه‌كێك له ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كانی ئیتاڵیا بڕوانامه‌ی دبلۆمی له كاری ناوبژیوانی به‌ده‌ستهێناوه، فێدراسیۆنی ئیتاڵیاش بڕیاریدا دامیانۆ سه‌رپشك بكات له به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كی خولی بێچووه‌شێران له نێوان تیمیه‌كانی (بی جه‌ی ئێس سمایڵ و باڤولۆ)، یارییه‌كه‌ش له ناوچه‌ی فۆرمێجینی به‌ڕیوه‌چوو.
چیرۆكی بوون به شه‌یدای ناوبژیوانیه‌تی بیلینی ئه‌و كاته ده‌ستیپێكرد كاتێك له شاری مۆدێنا یارییه‌كی نافه‌رمی به‌ڕێوه‌بردووه.
دامیانۆ بیڵینی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: چه‌ند یارییه‌كی نێوان كۆچبه‌رانم به‌ڕێوه‌برد، له‌و یارییانه‌دا یاریزانه‌كان پێویستیان به‌وه بوو به‌پێی توانا یاساكانیان به‌بیر بهێنمه‌وه.
دامیانۆ كه بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رپه‌رشتی یارییه‌كی فه‌رمی كرد، هه‌موو كات یاریكردنی وه‌ك گۆڵپارێز لا په‌سند بووه، به‌ڵام هاوڕێكانی به‌ره‌و كاری ناوبژیوانیان برد.
دامیانۆ بیڵینی گوتیشی: نه‌مده‌زانی رۆژێك ده‌بمه ناوبژیوان هه‌میشه پێم باش بوو یاری بكه‌م و ببمه گۆڵپارێز، به‌ڵام چه‌ند هاوڕێیه‌كم هانیان دام به‌ره‌و كاری ناوبژیوانی بچم، ئه‌وان پێیان گوتم تۆ به‌باشی له یاساكانی تۆپی پێی كار ده‌كه‌ی، دواتر به درێژایی رۆژ كتێبێكی500 په‌ڕیم له‌سه‌ر یاساكانی تۆپی پێ و ناوبژیوانی ده‌خوێنده‌وه و چوومه تاقیكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ناوبژیوانی ئاسته بچووكه‌كان ده‌رچم.
كۆڵینا و نیكۆلا ریزۆلی و جیانلوكا رۆكی له دیدی دامیانۆ باشترین ناوبژیوانه‌كانی ئیتاڵیا نین، به‌ڵكو به ئاستی ماركۆ دی بیلۆی ناوبژیوانی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا سه‌رسامه و به باشترین و نمونه‌ییترین ناوبژیوانی هه‌ژمار ده‌كات.
