حكومەتی ھەرێم تاوتوێی داھاتی وەزارەتەكان دەكات

گفتوگۆ لەبارەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان دەكرێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەكات.

نوری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەمرۆ ئەنجوومەی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تاوتوێی سێ بابەت دەكات، تەوەری یەكەم باسی تۆماركردنی كۆمپانیاكانە و ھەروەھا تەوەری دووەمیش ڕێنمایی لەبارەی ئەو وەزارەتانەی داھاتیان ھەیە ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت تەوەری سێیه‌م، سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون روونیكرده‌وه‌، تاوتوێی دانانی رەسمی بەکاربردنی ناوخۆیی لەسەر بابەتەکانی جگەرە و تووتن، دەكرێت کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەش کراوە.