کەنەدا: گفتوگۆکانی بەغدا و هەولێر بە باشی بەڕێوەدەچن
"تا ره‌وشه‌كه‌ش هێور نه‌بێته‌وه، كه‌نه‌دا چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ست پێ ناكاته‌وه"
K24 - ھەولێر
هارجات هاجان، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی كه‌نه‌دی ئاشكرای ده‌كات كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌وان گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی عێراقی و نوێنه‌رانی كورد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئه‌وان پشتگیریی هیچ لایه‌ك ناكه‌ن له ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له‌وه‌ته‌ی ئاڵۆزی و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه روویداوه، ئه‌وان به‌رنامه سه‌ربازییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان راگرتووه و تا ره‌وشه‌كه‌ش به ته‌واوی هێور نه‌بێته‌وه، كه‌نه‌دا چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ست پێ ناكاته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا راشیگه‌یاند، ئه‌وان نایانه‌وێت ناسه‌قامگیریی له عێراق دروست بێته‌وه تاوه‌كو گرووپی هاوشێوه‌ی داعش سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه.