یانه‌كانی كه‌ركووك به‌شداریی چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ناكه‌ن
چه‌ندان یانه‌ی كه‌ركووك چالاكییه‌كانیان هه‌ڵپه‌سارد و له‌سه‌ر بڕیارێك له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رێككه‌وتن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا چالاكییه‌كانی له مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنهكهش به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ته‌واوی یانه‌كانی كه‌ركووك به‌شداریی وه‌رزی نوێی خوله وه‌رزشییه‌كانی 2017 ـ 2018 ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20 نۆڤێمبه‌ری 2017، سیروان نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند سه‌رجه‌م یانه‌كانی سنووری كه‌ركووك به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌شداری له چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018 ناكه‌ن.
سیروان نه‌جمه‌دین گوتیشی: یانه‌كانی كه‌ركووك هه‌موویان هاوڕان كه ناتوانن به‌م بارودۆخه‌ی دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌شداریی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بكه‌ن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه یانه‌كانی كه‌ركووك و گازی باكوور له خولی نایابی ئه‌م وه‌رزه داده‌بڕێن، هاوشانی یانه‌كانی سه‌وره، خاك، سۆلاڤ و ئاڵتون كۆپری به‌شداریی له خولی پله‌یه‌ك ناكه‌ن.
یانه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی سنووری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ تیپی فووتساڵی خانمانی گازی باكووریش له ده‌ره‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ده‌بن.
سیروان نه‌جمه‌دین له باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و یانانه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریداوه هیچ كامێك له‌م یانانه‌ی كه‌ركووك بۆ هیچ پله‌یه‌كی خوار خۆیان دانه‌به‌زن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌شڵێت: له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و یانانه بڕیاریدا به‌شداریی له چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵ بكات و دواتر له ناوه‌راستی خوله‌كه كشایه‌وه، به فه‌رمی پله‌یه‌ك بۆ خوارخۆی داده‌به‌زێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریداوه خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 10 یانه به شێوازی خول به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی فووتساڵی خانمان و لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان و خولی پله‌یه‌كی كوردستان.
