قوباد تاڵه‌بانى: له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان يه‌كێتى رووبه‌ڕووى گله‌يى زۆرى خه‌ڵك بووه‌ته‌وه‌

کاتی هاتووە یەکێتیی.. دان بە هەڵەکانیدا بنێت

K24 – هه‌ولێر:

قوباد تاڵه‌بانى كوڕى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، دانى به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ يه‌كێتى له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان گله‌يى زۆرى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بووه‌ته‌وه‌، به‌ تايبه‌تى دواى خيانه‌تى به‌شێك له‌ به‌رپرسانى يه‌كێتى و راده‌ستكردنى كه‌ركووك به‌ سوپا و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى.

له‌ په‌يامه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانيدا هاتووه‌: "شاراوە نیە کە ئەمڕۆ یەکێتیەکەمان لە دۆخێکی سەخت و دژوارو نالەباردایە،..به‌ڵێ‌، ئێستا رووبەڕووی گلەیی زۆری‌ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و ناوچە دابڕاوەکان به‌تایبه‌ت، بووینه‌ته‌وه"‌.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "کاتی هاتووە یەکێتیی.. دان بە هەڵەکانیدا بنێت و خۆی ئامادە بکات بۆ قۆناغی نوێی خەباتی سیاسی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەمان".

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا قوباد تاڵه‌بانى داواى به‌ستنى كۆنگره‌ى "ئاسايى" يه‌كێتى ده‌كات و ده‌ڵێت: "تاکە هەنگاو کە یەکێتیەکەمان دەخاتە سەر ڕێچکەیەکی دروست و تەندروست، بەستنی کۆنگرەیەکی ئاساییە".

سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌كه‌ش نووسيويه‌تى: "كۆنگرەیەكمان ناوێت بۆ تۆڵەسەندننەوەو یەكتر سڕینەوە". وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ململانێى باڵه‌كانى ناو يه‌كێتى له‌ پێناو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوه‌ندى بڕيارى ئه‌و حزبه‌دا.

له‌و باره‌يه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئەوەی کە دەیەوێت بە شپرزەیی و بە نیەتی کودەتا بمانباتە ناو كۆنگرە، ئەوە لە ڕاستیدا دەیەوێت بە لێكترازان و شپرزەی لێی دەرچین و كۆنگرەش بكەنە مەیدانی ململانێی کەسیەتی و مینبەرێك بۆ بەرژەوەندیە تایبەتەکانیان".

قوباد تاڵه‌بانى داواشيكردووه‌، "سەرجەم ئۆرگان و دام و دەزگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم،.. بە فەرمی و بە دەنگی دلێرەوە، داوای بەستنی کۆنگرەیەکی ئاسایی‌  بکەین، فشار بكه‌ین کە ئەم کۆنگرەیە تاوەکو کۆتایی مانگی یەک (کانونی یەکەم) ببەسترێت، داوا بکەن چیتر بە ناو و هەوڵی جیا جیا‌وه‌ رێگری لە نوێکردنەوەی حیزبەکەمان و پەیمان و روئیای حیزبەکەمان نەگیرێت".