بارانبارین بەردەوام دەبێت
كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوا رادەگەیەنێت
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان لە ھەندێك كاتدا بارانی بە لێزمە دەبارێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی رێژەیی بارانبارین زیاتر دەبێت.

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان باران زیاتر دەبارێت.

