شایستە داراییەكانی 3 ساڵی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت
"پارەكە بە دووجار خەرج دەكرێت"
K24 - ھەولێر
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراقله پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكومەتی عێراق شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان، بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 خەرج دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هه‌مواركردنى یاسای بودجەی ساڵی 2017 چەسپاوەو مه‌رجیشمان ئەوە بوو خودى سەرۆك وەزیرانی عێراق ببینین و به‌ڵێنمان لێوەرگرت کە ئەمساڵ پارەکە خه‌رج بکات ،عه‌بادىش به‌ڵێنه‌کەی جێبەجێ کرد.
ئاشكراشی ده‌كات، كه په‌یوه‌نییان به وەزارەتی بازرگانی عێراقه‌وه كردووه و بڕیارە بە دووجار کۆی پارەکە خه‌رج بکرێت و هەفتەی داھاتووش نیوەی پارەکە خه‌رج دەکرێت و مانگی 12ى ئەمساڵیش نیوەکەی تر خه‌رج دەکرێت.