بەرپرسێكی یەكێتی: فوئاد مەعسوم بە نوێنەری خۆمان نازانین
كاره‌ساتی خورماتوو به دۆكۆمێنت ده‌درێتە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
K24 - ھەولێر
حه‌سه‌ن بارام، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی له خورماتوو، له به‌رنامه‌ی باسی رۆژدا، به كوردستان24 راگه‌یاند، زیاتر له 350 ماڵ و دوكانی هاووڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی توركمانیەوە تاڵان كراون و سوتێندراو‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت، ئێستا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانی حه‌شدن ده‌یده‌نه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. هەروەھا ره‌خنه‌شی له بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆماری عێراق گرت، به‌رامبه‌ر به كاره‌ساتی خوورماتوو گوتی: "دەكرا سەرۆك كۆمار سەردانی خورماتووی كردبا و بە چاوی خۆی دووكەڵی سوتانی ماڵەكانی كوردی بینیبایە، دەبوایە داوای لە حكومەتی عێراق كردبایە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێك بێنێت و ناڕەزایی دەربڕیبایە، بەڵام ھیچ لەمانەی نەكردووە، بۆیە وەك خەڵكی خورماتوو ناتوانین كەسێك بە نوێنەری خۆمان بزانین كە لەكاتی گرتن و گو]تن و كاولكاری بەرگریمان لێ نەكات".