سه‌فین دزه‌یى وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌داته‌وه
له باره‌ی ریفراندۆم، پێشمه‌رگه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی دوایین لێدوانه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌داته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به گوێره‌ی بڕیاری دادگا ده‌بێت، هه‌موو ئه‌و ڕێكار و ده‌ر‌ه‌نجام و لێكه‌وته ناڕه‌وایانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه كه ته‌نیا له كاردانه‌وه‌ى ڕیفراندۆمدا دژى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵ و په‌رله‌مانى عیراقه‌وه گیراونه‌ته به‌ر.
سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت: "به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عیراق له 20/11/2017، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ڕێكار و ده‌ر‌ه‌نجام و لێكه‌وته ناڕه‌وایانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه كه ته‌نیا له كاردانه‌وه‌ى ڕیفراندۆمدا دژى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵ و په‌رله‌مانى عیراقه‌وه گیراونه‌ته به‌ر، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سزادانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراق، داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى دیكه‌ش كه ڕۆژى 27/9/2017 ته‌نانه‌ت به‌ر له ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى فیدراڵیش، وه‌ك كاردانه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عیراقه‌وه دژى خه‌ڵك و هه‌رێمى كوردستان ده‌ركراون".
له‌باره‌ى پێشمه‌رگه‌شه‌وه، دزه‌یى گوتى: "پێشمه‌رگه هێزێكى دانپێدانراوى ده‌ستوورییه، له شكاندنى داعش و پاراستنى وڵات‌دا له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵدا ڕۆڵى سه‌ره‌كى بینیوه، پێشمه‌رگه نه‌بووایه له شه‌ڕى دژى داعشدا، كه‌ركووك و زۆر ناوچه‌ى دیكه‌ش به هه‌مان ده‌ردى مووسڵ ده‌چوون. پێشمه‌رگه له شه‌ڕى داعشدا (1,802) شه‌هید و (10,233) بریندار و (62) ونبووى هه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و خودى به‌ڕێز عه‌بادیش چه‌ندین جار ستایشى ڕۆڵى هاوكارى و پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ سوپاى عیراقدا كردووه، بۆیه ده‌بێ هه‌موولایه‌ك هه‌ر به‌م شێوه‌یه له پێشمه‌رگه بڕوانن و مافه ده‌ستوورییه‌كانى دابین بكه‌ن، كه به‌داخه‌وه تا ئێستا حكوومه‌تى فیدراڵ هیچ ساڵێك مووچه‌كانى نه‌داوه، له كاتێكدا به‌پێى ده‌ستوور پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌مى به‌رگریى عیراق و ده‌بێ مووچه و شایسته داراییه‌كانى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵه‌وه دابین بكرێت".
سه‌باره‌ت به پرسى ناردنى مووچه‌ش بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، كه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه باس كراوه، وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتی: "به‌ڕێز عه‌بادى چه‌ندین جار گوتوویه‌تى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌میشه دووپاتى كردۆته‌وه كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كى پێویست بكات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌یى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵه‌وه نه‌نراوه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئاماده نین لیستى بایۆمه‌تریى مووچه‌خۆرانیش له هه‌رێم وه‌ربگرن، بۆیه ئیتر خه‌ڵكى كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى كه بابه‌تى ناردنى مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جددى نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا قسه‌یه و هیچى تر".
وه‌ك وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كۆتاییدا له‌باره‌ى ناوهێنانى هه‌رێمى كوردستان به پارێزگاكانى باكوورى عیراق و ناوه‌كانى دیكه‌وه له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه، سه‌فین دزه‌یى ڕایگه‌یاند: "ناوهێنانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ر ناوێكى دیكه‌ى داتاشراو، به ئاشكرا ناده‌ستوورییه و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه، گه‌لى كوردستانیش به هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانییه‌وه، هاوده‌نگن له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ت سازشى له‌سه‌ر ناكرێت".