ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی: پێویسته مافه‌كانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ بكرێن
سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد: پێویسته ئه‌مجاره نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌شداربێت
K24- هه‌ولێر:
له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تیدا, داوا له‌عێراق كرا مافه ده‌ستووریه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات، به‌شێك له هاوڵاتیانیش پێیان وایه ده‌بێت شاندی دانوستانكاری كورد بهیهكڕیزیهوه و باشتر له‌جاران خۆی ئاماده بكات.
له‌مباره‌شه‌وه مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌مجاره نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌شداربێت ئه‌گه‌رنا بێ سووده.
لای خۆشیه‌وه نوێنه‌ری نهوهیهكگرتووهكان له عێراق داوای له به‌غدا كرد مافه ده‌ستووریه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات. له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داواده‌كه‌ن هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه‌ش هاووڵاتیانی كوردستان رای جیاوازیان هه‌یه و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، پێویسته شاندی دانوستاندكاری كورد ئه‌مجاره خۆیان باشتر ئاماده بكه‌ن و داوای یه‌كڕیزیش له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌موو لایه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، به‌ڵام كورد پێیوایه عێراق ده‌ستوو وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكات، بۆیه ئێستا كورد داوای به‌شداری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ ههرگفتوگۆ و ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، بۆئه‌وه‌ی تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه زامنی مافه ده‌ستووریه‌كان كورد بكرێت.