پوتین خانمه هونه‌رمه‌ندێكی كورد خه‌ڵات ده‌كات
هونه‌رمه‌ندێكی كورد له‌رووسیا ده‌بێته‌باڵوێزی ئاشتی له‌رێكخراوی یونێسكۆ
K24 - مۆسكۆ:
زارا پاشا مه‌حۆی، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده هه‌ره ناوداره‌كانی رووسیا و جیهان، كه‌خاوه‌نی 9 ئه‌لبومی دانسقه و سه‌دان كۆنسێرته.
زارا به‌زیاتر له 10 زمان گۆرانی ده‌چڕێت، هه‌وادارێكی زۆر هه‌یه، ئه‌و له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كۆنسێرته نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان، هیچ جارێ نه‌ژادی خۆی له‌بیر نه‌كات و به‌شانازیه‌وه‌ده‌ڵێ كوردم.
زارا به‌هۆی كاری خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی له‌دیسمه‌به‌ری 2016 له‌لایه‌ن رێكخراوی یونێسكۆ وه‌ك باڵوێزی ئاشتی ناسێندرا.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی كه پێشكه‌ش به هونه‌ری كردووه، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له كۆشكی كرێملن له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا نازناو و خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌كداری رووسیای فیدراڵی پێ به‌خشرا.
زارا خۆشحاڵه كه كوردستان ٢٤ وه‌ك یه‌كه‌م میدیای كوردی بۆ یه‌كه‌م جار له‌چالاكیيه‌كی به‌شدار ده‌بێت رووماڵی كاره‌كانی ده‌كات.