دارشتنی دەستووری نوێی سووریا بابەتی سەرەكی گەری داھاتووی كۆنگرەی جنێف دەبێت

دیمستۆرا: ئاماژەكانی پێشكەوتن لە پرۆسەی سیاسی سووریا بەدیاركەوتوون

K24 - ھەولێر

ستافان دیمستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، نیشانەكانی پێشكەوتن لە پرۆسەی سیاسی سووریا بەدیاركەوتوون. ھیواشی خواستووە بەندەكانی بڕیاری ژمارە 2254 ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ بكرێن.

 لای خۆیەوە لاڤرۆڤ رایگەیاند، سعوودیە جەختی لەوە كردووەتەوە پێویستە شاندێكی ھاوبەشی ئۆپۆزیسیۆن بۆ دانووستانەكان پێكبھێندرێت.