له‌سه‌ر عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق ئاسایشی یه‌كێتی رێگری له وتارێخوێنێك ده‌كات
"خه‌ڵكی له دژی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق هانداوه"
K24 - هه‌ولێر:
ئاسایشی یه‌كێتی رێگری له عه‌باس ساڵح، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وی شاوازی ناحیه‌ی مه‌یدانی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش بكات.
ئه‌و مامۆستا ئایینییه بۆ وێبسایتی "بغداد الیوم"ی عێراقی ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی ئاسایش پێیان راگه‌یاندم كه نابێت وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش بكه‌م".
ئه‌و مامۆستا ئایینییه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هۆكاری رێگركردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هانداوه ئه‌و هاوكارییانه ره‌تبكه‌نه‌وه كه گرووپی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولهه‌ق بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه هێناویه‌تی.
پێشتریش چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌لوپه‌ل و هاوكارییانه‌ی ئه‌و گرووپه میلیشیایه هێناویه‌تی، هی ماڵه‌كانی خورماتووه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و میلیشیایه تاڵانكراون و كه‌لوپه‌له‌كانییان وه‌ك هاوكاری بردووه ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه.
ئه‌و مامۆستا ئایینییه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، داوای له خه‌ڵك كردووه، ئه‌و هاوكارییانه ره‌تبكاته‌وه، كه بریتی بوونه له هه‌ندێك به‌تانی كۆن و خورمای گه‌نیو.
مامۆستا عه‌باس ساڵح راشیگه‌یاندووه، دوای رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و پێیان گوتووه كه وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن.
هێنانی هاوكاریی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه ناڕه‌زایی خه‌ڵكی به دوای خۆیدا هێنا و گرته‌ی ڤیدیۆیی هاتنی ئه‌و میلیشیایه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه هاوكارییان بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 12ی تشرینی دووه‌م هێناوه.