رووداوی ژێردەریاکان دوای جەنگی جیهانی دووەم

دوایین رووداو 44 كەس بێسەروشوێن بوون

K24 - ھەولێر

دوای جەنگی جیھانی دووەم، چەندین رووداوی ژێر دەریاكان روویانداوە، بەشێك لەو رووداوانە بوونەتە جێی سەرنج میدیا جیھانییەكان و تا ئێستاش زۆرجار وەك بیرخستنەوە باسیان لێوەدەكرێت.

HMS Affray ئێچ ئێم ئێس ئافرێی، ژێردەریای بەریتانی لە کەناڵی ئینگلیزی لە ساڵی 1951 نوقم بوو و 75 لە ستافەکەی گیانیان لەدەستدا.

ژێر دەریایی بەریتانی HMS Affray
ژێر دەریایی بەریتانی HMS Affray

USS Thresher (SSN-593) یو ئێس ئێس ترێشەر ژیردەریای ئەمریکی لە ساڵی 1963 لە کاتی تاقیکردنەوە نوقم بوو 129 کەس گیانیان لەدەستدا.

ژێر دەریایی USS Thresher (SSN-593) ئەمریكی
ژێر دەریایی USS Thresher (SSN-593) ئەمریكی

USS Scorpion یو ئێس ئێس سکۆرپیەن، ژێردەریای ئەمریکی لە تەموزی ساڵێ 1968 نوقم بوو تەواوی سەرنشینەکانی کە 99 کەس بوون گیانیان لەدەستدا.

ژێردەریایی USS Scorpion ئەمریكی
ژێردەریایی USS Scorpion ئەمریكی

Eurydice ئوریدایس، ژیردەریای فەرەنسی لە 4 ئازاری 1970 لە دەریای ناوەڕاست نوقم بوو هەر 57 سەرنشینەکەشی گیانیان لە دەستدا.

ژێر دەریایی Eurydice  فەرەنسی
ژێر دەریایی Eurydice فەرەنسی

Soviet submarine K-431 کێی 401 ژێردەریای یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە 10 ی ئابی 1985 بە هۆی تەقینەوە نوقم بوو، 10 لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا و 49 لەو سەرنشینانەش بریندار بوون و تیشکیان بەرکەوت.

ژێردەریایی Soviet submarine K-431 یەكێتی سۆڤیەتی جاران
ژێردەریایی Soviet submarine K-431 یەكێتی سۆڤیەتی جاران

Kursk K-141 کورسک 141 ژێردەریای ناووکی روسی لە 14 ئابی 2000 بە هۆی تەقینەوەیەک لەناو ژێردەریاکە نقوم بوو تەواوی سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.

ژێردەریایی Kursk K-141 رووسی
ژێردەریایی Kursk K-141 رووسی

HMS Trafalgar ئێچ ئێم ئێس ترافالگەر، لە تشرینی دووەمی ساڵی 2002 خۆی بە کەشتی سکای دا کێشا زیانی 5 ملیۆن پاوەندی لە کەشتیەکەدا.

ژێردەریایی HMS Trafalgar بەریتانی
ژێردەریایی HMS Trafalgar بەریتانی

ARA SAN JUAN ئاڕا سان خوان لە 15 ی تشرینی دووەمی 2017 بە 44 سەرنشینەوە نوقم بووە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ژێردەریایی ARA SAN JUAN  ئەرجەنتینی
ژێردەریایی ARA SAN JUAN ئەرجەنتینی