فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی كوژرا
هیچ ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی چۆنیه‌تی كوژرانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی ئه‌و گرووپه له سێگۆشه‌ی بیابانی رۆژئاوای عێراق كوژرا.
حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د ئه‌میر مه‌هدی، به‌رپرسی تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی، له هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی بیابانی رۆژئاوای عێراق كوژرا.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی حه‌شد، جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی میلیشیاكه، هیچ ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی چۆنیه‌تی كوژرانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.

له ئێستاشدا هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانییان له ناوچه‌كانی جه‌زیره، كه سێگۆشه‌ی بیابانی نێوان هه‌ر سێ پارێزگای ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین پێكده‌هێنێت، ده‌ستپێكردووه.
ئه‌گه‌رچی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، هیچ پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌ناو خاكی عێراق به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام ناو به‌ناو جموجۆڵیان له هه‌ندێك ناوچه‌ی بیابانی رۆژئاوای عێراق و نزیك سنووره‌كانی سووریا ده‌بێت.