ئه‌و 15 پرسیاره تایبه‌ته‌ی له دیمانهكدا مێسی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه
مێسی: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی له نێوان من و كریستیانۆدا نییه
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی بۆ چواره‌مجار خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی وه‌رگرت، له دیمانه‌یه‌كدا هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2018 ئاشكرا ده‌كات و باسی كریستیانۆ و دۆخی ریال مه‌دریدیش ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25 نۆڤێمبه‌ری 2017 دیمانه‌یه‌كی لیۆنێل مێسی بڵاو كردۆته‌وه و پوخته‌ی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو.
ماركا: كام یانه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێر ده‌كه‌یت؟
مێسی: یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و پاریس سانجێرمان به‌ربژێری سه‌ره‌كین بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه، چونكه خاوه‌نی باشترین پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گن.
ماركا: ئاگات لێیه ساموێل ئۆمتیتی زۆر به تۆ سه‌رسامه؟
مێسی: راشكاوانه ده‌ڵێم كاتێك ئۆمتیتی هات و له راهێنانه‌كان بینیم هیچ سه‌رنجی رانه‌كێشام، به‌ڵام دواتر له یارییه‌كان پێگه‌ی خۆی به قورسی ده‌رخست.
ماركا: نهێنی ئاستبه‌رزی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئۆمتیتی چییه؟
مێسی: ئۆمتیتی له كاتی راهێنانه‌كانیش به‌جۆرێك مه‌شق ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاریگه و گه‌رمه‌ی یارییه‌كان بێت، ئه‌و راهێنان و یاری خۆی ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سكاڵا و گله‌ییه‌ك بكات، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش گه‌نجێكی باش و كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.
ماركا: له باره‌ی رۆیشتنی نێیمار چی ده‌ڵێیت؟
مێسی: رۆیشتنی نێیمار بووه هۆی ئه‌وه‌ی شێوازی یاریكردنمان بگۆڕێت و له رووی هێرشبه‌ره‌وه كاریگه‌ری دروست كرد، به‌ڵام له‌رووی به‌رگرییه‌وه ئێمه به‌هێزتربووین.
ماركا: ئه‌م وه‌رزه له ڕووی به‌رگرییه‌وه زۆر زۆر باشن؟
مێسی: نهێنی ئاستبه‌رزی به‌رگریكاران ته‌نیا به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌وه بوو كه له شێوازی هێرشبه‌ری به‌سه‌ر یانه‌كه روویدا، به‌تایبه‌تی دوای نه‌مانی نێیمار، له ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ئه‌ركی به‌رگریكاران دارێژراوه‌ته‌وه.
ماركا: له پاڵاوتنه‌كان زه‌حمه‌تییه‌كی زۆرت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ت بینی؟
مێسی: هۆكاری زه‌حمه‌تییه‌كه په‌یوه‌ندی به‌هۆی ئه‌وه بوو كه ئێمه 3 راهێنه‌رمان له ماوه‌یه‌كی كورت گۆڕی، خۆگونجاندنیش له‌گه‌ڵ شێواز و فه‌لسه‌فه‌ی یاریكردنیان كێشه‌ی بۆ دروستكردین، چونكه هه‌ر یه‌كێكیان خاوه‌نی بیرۆكه و پلانێكی تایبه‌ت بوو.
ماركا: له‌گه‌ڵ سامپاولی كاره‌كانتان چۆن ده‌ڕوات؟
مێسی: سه‌رجه‌م كاره‌كان له‌گه‌ڵ سامپاولی به باشی ده‌ڕوات و هه‌موو رۆژێك هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆین و گه‌شبینم به داهاتووی تانگۆ له‌گه‌ڵ سامپاولی.
ماركا: تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بوویت به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره له مۆندیال بێبه‌شبوون، بۆ نموونه ئاریان رۆبن؟
مێسی: له جیهانی ئه‌مڕۆدا سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان به‌هێزبوونه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆكار كه هۆڵه‌ندا و ئیتاڵیا كه مێژوویه‌كی گه‌وره‌یان له مۆندیال هه‌یه داببڕێن.
ماركا: پێتوایه ئه‌ڵمانیا هاوشێوه‌ی مۆندیال به‌رازیل ده‌بێته شێری مۆندیالی رووسیا؟
مێسی: بێگومان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداریی هه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌ك بكات به‌رده‌وام به‌ربژێری سرهكییه.
ماركا: پێتوایه پورتوگال له نێو به‌ربژێره سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی مۆندیال ده‌بێت؟
مێسی: لای من ته‌نیا هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا، به‌رازیل، ئیسپانیا و فره‌نسا له نێو لیستی به‌ربژێره‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیان.
ماركا: هۆكاری ونبوونی ئاردا تووران چییه؟
مێسی: كاتێك ئاردا توران له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنێكی تایبه‌ت هات، به‌ڵام ئێستا بارودۆخ گۆڕاوه و بهرپرسیاریهتیهكان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام دڵنیام ئاردا ده‌توانێت به‌سوودوه‌رگرتن به هه‌ندێك ده‌رفه‌ت ده‌توانێت به‌هێزه‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
ماركا: ئاستی تۆپی پێی ئیتاڵیا چۆن ده‌بینیت، پێتوایه ئینته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رده‌می زێرینی خۆیان؟
مێسی: تۆپی پێی ئیتاڵیا گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهاتووه، به‌ڵام ناتوانین به ئاسانی بڵێین گه‌ڕاونه‌ته‌وه ساڵانی پێشووی خۆیان، به‌ڵام له ئێستادا هه‌وڵێكی گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به خێرای بگه‌ڕێنه‌وه.
ماركا: پێتوایه ریال مه‌درید له قه‌یراندایه؟
مێسی: ئه‌وه‌ی له لالیگا به‌سه‌ر مه‌درید روویداوه و كاتییه، ئه‌وان له كۆتاییه‌كه‌ی بۆ ناسناوه‌كه ده‌جه‌نگن.
ماركا: هه‌ست ده‌كه‌یت كریستیانۆ ركابه‌ریت ده‌كات؟
مێسی: ئه‌مڕۆ به ته‌نیا من و كریستیانۆ ركابه‌ری یه‌كتر ناكه‌ین، به‌ڵكوو ئێمه چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه ململانێمان ده‌كات و به‌هێز ده‌ركه‌وتوون، دیارترینیان (نێیمار، مباپێ و سوارێز) ئه‌وانیش شایسته‌ی تۆپی زێرینن.
ماركا: په‌یوه‌ندی نێوان خۆت و كریستیانۆ له چی ئاستێكدایه؟
مێسی: په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی له نێوان من و كریستیانۆدا نییه، په‌یوه‌ندی ئێمه ته‌نیا په‌یوه‌سته به كاتی مه‌راسیمه‌كان و چه‌ند قسه و رسته‌یه‌كی ساده له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ین و هه‌موو شتێك له‌وكاته به‌باشی له نێوانماندا ده‌ڕوات و دواتر قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكه‌ینه‌وه.
