فوئاد مه‌عسوم: پێويسته‌ بارودۆخى كه‌ركووك ئارام بكرێته‌وه‌

لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر و بەغدا تاووتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ردوولا دەکەم.

K24 – هه‌ولێر:

فوئاد مەعسوم، سەرۆکى کۆماری عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناکرێت پرسی کەرکووک لەیاد بکەین و هەوڵی ئەوەشدەدەم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، کە بارودۆخی کەرکووک ئارام ببێتەوە.

گوتیشی: لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر و بەغدا تاووتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ردوولا دەکەم.