ململانێكان وڵاتانى عه‌ره‌بييان دۆشيوه
سه‌دان مليار دۆلار زيان به‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ميسر، جه‌مال نه‌جم له راپۆرتێكدا به پشت به‌ستن به داتا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان رايگه‌ياندووه، وڵاتانى عه‌ره‌بى به هۆى ململانێكانه‌وه به بڕى 800 مليار دۆلار زيانيان به‌ركه‌وتووه.
ناوبراو له وته‌يه‌كدا له به‌رده‌م كۆنگره‌ى بانكه‌كانى عه‌ره‌بى له به‌يرووت رايگه‌ياند، ئه‌و ژماره‌يه، زيانه ئابوورى و مرۆيى و ماددى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له خۆ ده‌گرێت.
زيانه‌كانى عێراق:
يه‌ده‌گى دراوى بيانى بۆ 49 مليار دۆلار له 2017دا كه‌مبووه‌ته‌وه، له كاتێكدا له 2013دا 80 مليار بووه.
رێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى له 2017دا گه‌يشتووه‌ته %25 بۆ %30، له كاتێكدا پێش شه‌ڕى دژ به داعش ئه‌و رێژه‌يه له نێوان %12 بۆ %19 بووه.
زيانى ژێرخانى عێراق به 350 مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى وێرانبوونى نزيكه‌ى %80 كۆى ژێرخانييه‌تى و ئاستى دابينكردنى كاره‌با له شارى به‌غدا كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ هه‌شت كاتژمێر له شه‌و و رۆژێكدا.
زيانه ئابوورييه‌كانى سووريا:
يه‌ده‌گى دراوى بيانى له 20 مليار دۆلارى پێش قه‌يرانه‌كه‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 700 مليۆن دۆلار له 2017دا.
كورتهێنانى كه‌ڵه‌كه‌بووى سه‌ر به‌رهه‌مى ناوخۆيى گه‌يشتووه‌ته 226 مليار دۆلار.
رێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى گه‌يشتووه‌ته نێوان %60 بۆ %78.
به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به رێژه‌ى %62.5 كه‌ميكردووه و 248 مليار دۆلار زيان له كه‌رتى ته‌ندرووستى كه‌وتووه و 123 مليار دۆلاريش زيان له كه‌رتى په‌روه‌رده كه‌وتووه.
زيانه ئابوورييه‌كانى يه‌مه‌ن:
يه‌ده‌گى دراوى بيانى له ئايارى 2014دا 5 مليار دۆلار بووه و له 2016 كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 600 مليۆن دۆلار.
به هۆى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى وڵاتانى كه‌نداو به سه‌رۆكايه‌تى سعووديه له دژى يه‌مه‌ن، زيانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى ئه‌و وڵاته به زياتر له 16 مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
زيانه ئابوورييه‌كانى ليبيا:
يه‌ده‌گى دراوى بيانى له 2012 دا 124 مليار دۆلار بووه، به‌ڵام به هۆى شه‌ڕه‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 70 مليار دۆلار.
ئه‌و زيانانه‌ى به باڵه‌خانه و موڵكه تايبه‌تييه‌كان گه‌يشتووه به 1.4 مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
زيانى دامه‌زراوه حكومييه‌كان به مليارێك و سێسه‌د مليۆن ده‌خه‌مڵێندرێت.
له ئابى 2013ه‌وه تا 2015 به هۆى داخرانى به‌نده‌ره‌كانييه‌وه ليبيا 70 مليار دۆلار زيانى به‌ركه‌وتووه.
تێچووى بنياتنانه‌وه‌ى ليبيا پێويستى به 400 مليار دۆلاره.
ململانێ و شه‌ڕ له‌و وڵاتانه‌دا سه‌ريكێشاوه بۆ كورتهێنانى به‌رهه‌مى ناوخۆيى به رێژه‌ى %1.9.