هاووڵاتييه‌ك له دێره‌لوك كوژرا
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاووڵاتييه‌ك كوژرا و يه‌كێكى ديكه بريندار بوو.
K24 – هه‌ولێر:
چه‌ند شاهێدحاڵێك له شاره‌دێى دێره‌لووكى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى سنوورى پارێزگاى دهۆك رايانگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاووڵاتييه‌ك كوژرا و يه‌كێكى ديكه بريندار بوو.
ئه‌و شاهێدحاڵانه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كرد، چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌يان له‌و هاووڵاتييانه كردووه و ده‌ستبه‌جێ يه‌كێكيان گيانى له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى زانيارى شاهێدحاڵه‌كان تاوانلێكراوه‌كه خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى شێخانه و هاوڕێكهشى بريندار بووه، به‌ڵام تا له لايه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رفێندراوه.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى ته‌قه‌كه‌ره‌كان تا ئێستا لايه‌نه ره‌سمييه‌كان هيچ زانيارييه‌كيان رانه‌گه‌ياندووه.
.jpg)