حهشدی شهعبی رێگه به گهڕاندنهوهی شههیدانی خورماتوو نادات بگهڕێندرێنهوه سهر زێدی خۆیان
حەشدی شەعبی له خورماتوو دەستی بەسەر ماڵە كوردەكاندا گرتووە و بەشێكی زۆریشی سووتاندووه
K24- ههولێر:
كەس و كاری شەھیدانی 16ی ئۆكتۆبەری كە رۆڵەكانیان لە لایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە شەھیدكراون، ئێستا لە دۆخێكی خراپدا لە ئاوارەی ژیان بەسەردەبەن و دەڵێن: تا ئێستا حەشدی شەعبی رێگەی پێنەداون تەرمی رۆڵەكانیان بگەڕێنەوە بۆ خورماتوو.
ئهو ھاووڵاتییانە ئاماژه بهوهش دهكهن، حەشدی شەعبی دەستی بەسەر ماڵە كوردەكاندا گرتووە و بەشێكی زۆریشی سووتاندووه.
لهو كاتهی شارۆچکەی دووز خورماتوو لەلاین چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراقەوە داگیرکراوە, نزیکە ١٠٠ خانو ی ھاوڵاتیان تەقێنراونەتەوە و دووھەزار ماڵیش تاڵان کراون و سەدان دووکانیش تاڵان کراون وسوتێنراون.