ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پارێزگاكانی باكووری عێراق ناده‌ستووریه‌

هیچ ده‌قێكی ره‌شنووسی ده‌ستووری عێراق ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ به‌غدا نه‌داوه‌ ناو و قەواری سیاسی ھەرێمی كوردستان بگۆڕێت

K24- هه‌ولێر:

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان, حکوومەتی عێراق ژمارەیەک بریاری دژی هەرێمی کوردستان ده‌ركرد. گرنگترینیان باسکردنە لە مامەڵەكردنی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاکانى هه‌رێم، ئەمەش دژی دەستووری عێراقی فیدراڵە كه بەغدا بەردەوام پێشیلی دەکات.

هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هیچ ده‌قێكی ره‌شنووسی ده‌ستووری عێراق ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ به‌غدا نه‌داوه‌، ناوى هەرێمی کوردستان بە پارێزگاكانی باكووری عێراق بهێنێت و ناو و قەواری سیاسی ھەرێمی كوردستان بگۆڕێت.