كه‌شناسى هه‌رێم بڕى باران بارينى له شاره‌كانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه
له سه‌ركه‌پكان زۆرترين بڕى باران باريوه و ئاسته‌كه‌ى گه‌يشتووه‌ته 166.7 ملم
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماری بڕى باران بارینی ئەمساڵى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ى ئاماره‌كه تا ئێستا له سه‌ركه‌پكان زۆرترين بڕى باران باريوه و ئاسته‌كه‌ى گه‌يشتووه‌ته 166.7 ملم به دواى ئه‌ويشدا قه‌زاى مێرگه‌سوور دێت كه تا ئێستا 144 ملم بارانى تێدا باريوه.

