هاتنی وه‌رزی زستان ژیانی ئاواره‌كانی سه‌خت كردووه
بەھۆی راگرتنی گەشتی فرۆکەخانەکان و گەمارۆی ئابوری سەر ھەرێمی کوردستان رێکخراوە نێوەدەوڵەتیەکان ناتوانن هاوكار بگه‌یه‌ننه ئاواره‌كان
K24- هه‌ولێر:
بەھۆی کەش و ھەوای سارد و بارانناوی باشوری کوردستان، ئاوارەی نێو کەمپەکان ژیانێکی قورس دەگوزەرێنن، بۆیە داوا دەکەن خزمەتگوزاری و سوتەمەنیان بۆ دابین بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەھۆی راگرتنی گەشتی فرۆکەخانەکان و گەمارۆی ئابوری سەر ھەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، رێکخراوە نێوەدەوڵەتیەکانیش ناتوانن وەک پێویست ھاوکاریان پێ بگەیەنن.