فه‌له‌كناسێكی رووسی باس له هه‌سارۆكه‌ى "رۆژی دوایی" ده‌كات
هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌سارۆكه‌كه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی روونده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
زانايان له ئاژانسی ناسا، له ساڵی 2004، هه‌سارۆكه‌ى"ئاپۆفیس"یان دۆزییه‌وه و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گۆی زه‌وییان له قه‌ڵه‌مدا.
له ئێستاشدا، فه‌له‌كناسێكی رووسی، به‌ناوی ڤلادیمێر سوردین، توێژه‌ر له په‌یمانگای شتێرنبیرگ بۆ زانستی فه‌له‌كی رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای 12 ساڵی دیكه، ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه, له گۆی زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه، قسه‌كردنیش له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانى، هێشتا زووه و كاتی نه‌هاتووه.
سوردين ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌سارۆكه له ساڵی 2029 له گۆی زه‌وی نزیكده‌بێته‌وه، له ئێستاشدا قسه‌كردن له باره‌یه‌وه هیچ مانایه‌كی نییه، سه‌باره‌ت به گرنگیدان له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش، ره‌نگه په‌یوه‌ندی به نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌وه هه‌بێت".
به گوێره‌ی سوردین، زانیارییه‌كان له باره‌ی خوولگه‌ی ئه‌و هه‌سارۆكه‌يه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌سه‌ر زه‌وی و ده‌ڵێت: "كاتێك خوێندنه‌وه بۆ جووڵه‌ی هه‌سارۆكه‌كه ده‌كه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی ئاستی مه‌ترسییه‌كه‌ی یه‌كسانه به سفر".
زانایانی ناسا ئه‌و هه‌سارۆكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 325 مه‌تر و له 9ی كانوونی دووه‌می 2013، به دووری 14.46 ملیۆن كیلۆمه‌تر له نزیك زه‌وی تێپه‌ڕیوه.
له‌سه‌ره‌تادا زانایان له‌و بڕوایه‌دا بوونه، ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه خوولگه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت و له ساڵی 2036 به‌ر گۆی زه‌وی ده‌كه‌وێت، به هۆی ئه‌و به‌ركه‌وتنه‌ش تسۆنامییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گۆی زه‌وی رووده‌دات، به‌ڵام زانا رووسییه‌كه ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.