سه‌گێگ له ناوه‌ڕاستی شه‌قام رێگری له دزێك ده‌كات
نازناوى سه‌گه ئازاده‌ی پێدراوه
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌گێك رێگری له كه‌سێك ده‌كات، كه له ناوه‌ڕاستی یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی پۆدگۆریكای پایته‌ختی مۆنتینێگرۆ، هه‌وڵی دزینی جانتای خانمێك ده‌دات.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پیاوه‌كه چاكێتێكی زه‌ردی له‌به‌ره، له دواوه‌ی كچه‌كه ده‌ڕوات و به به‌رده‌می سه‌گه‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بن، له‌و كاته‌ی پیاوه‌كه ده‌یه‌وێت جانتای كچه‌كه بڕفێنێت، سه‌گه‌كه هه‌ست به جووڵه‌یه‌كی نائاسایی ده‌كات و په‌لاماری پیاوه‌كه ده‌دات.
سه‌گه‌كه واز له پیاوه‌كه ناهێنێت تا جانتاكه به‌رده‌دات و ماوه‌ی چه‌ند مه‌ترێكیش راوی ده‌نێت، دوای هه‌ڵاتنی پیاوه‌كه‌ش، سه‌گه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی.