عێراق به‌رنامه‌ی كاری ئۆپێكی تێكداوه
"عێراق بووه‌ته سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ رێكخراوی ئۆپێك"
K24 - ھەولێر
ئاژانسی بلۆمبێرگ رایگه‌یاندووه، عێراق بووه‌ته سه‌ر ئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ رێكخراوی ئۆپێك، چونكه به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی گه‌وره‌دایه، ئۆپێك ناتوانێت پشت به بڕیاره‌كانی به‌غدا ببه‌ستێت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌كاتێكدا ئۆپێك سه‌رقاڵی رازیكردنی وڵاتانه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت، كه‌چی عێراق مانگێك له سنووری رێگه پێدراوی خۆی زیاتر هه‌نارده ده‌كات و هه‌ندێ مانگیش به‌رهه‌می روو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای له ئۆپێك كردووه نه‌توانێت پشت به بڕیاره‌كانی ئه‌و وڵاته ببه‌ستێت كه دووه‌م به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی ناو رێكخراوه‌كه‌یه.