بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك عێراق داوای هاوكاری لە كۆمپانیاكان ده‌كات
ناتوانن لە رێگەی بۆرییە كۆنەكە نەوت ھەناردە بكەن
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به فه‌رمی داوای له كۆمپانیا جیهانییه‌كان كردووه، بۆرییه‌كی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له بێجییه‌وه بۆ سنووری پێشخاپوور رابكێشن، چونكه بۆرییه كۆنه‌كه توانای چاككردنه‌وه‌ی نییه.
عاسم جیهادی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی رایگەیاند، به‌هۆی زۆری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه، ناتوانین نه‌وتی كه‌ركووك له‌رێگه‌ی بۆرییه كۆنه‌كه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی بكه‌ین، بۆیه ده‌بێ بۆرییه‌كی دیكه بۆ پێشخاپوور رابكێشین، كه ببێته جێگره‌وی بۆرییه كۆنه‌كه، ئه‌مه‌ش هاوكاری كۆمپانیا جیهانییه‌كانی ده‌وێت.
چه‌كدارانی داعش، دوای ده‌ست گرتنیان به‌سه‌ر قه‌زای بێجی له چه‌ندین شوێن بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتییان ته‌قانده‌وه‌و خۆیان بازرگانییان پێوه ده‌كرد.