قاسم سولەیمانی منداڵێكی 13 ساڵی دەباتە بەرەی شەڕ
گرتهی ڤیدیۆیی منداڵهكه بڵاوبووهتهوه و خۆی قسه دهكات
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆییەك، منداڵێكی تهمهن 13 ساڵی خەڵكی ئێران، بە فەرمانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، براوەتە بەرەكانی شەڕ لە سووریا.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ئەو منداڵە خۆی قسە دەكات و دەڵێت: "خەڵكی پارێزگای مازەندەرانی ئێرانم، بە فەرمانی قاسم سولەیمانی ھاتوومە سووریا و لە شەھیدبوون ناترسم".
به گوێرهی یاسا نێودەوڵەتییەكان بەكارھێانی منداڵان لە شەڕ و كاری سیاسی، پێشێلكارییە و دژی پرەنسیپەكانی مافی منداڵانە.